وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان، لەبارەی سزای بەدەل حەج زانیاری دەخاتەڕوو.
كاروان ستونی، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەدەل حەج نایاساییە و سزای ئەو کەس و لایەنانە دەدرێت کە ئەنجامیدەدەن، ئەگەر لەلایەن کۆمپانیاوە ئەنجامبدرێت ڕێکاری تایبەتی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزاکەی تاوەکو داخستنی دەڕوات، ئەگەر کەسی ئاسایی ئەنجامیبدات لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر و سزادەدرێت.
وتیشی، “ئەگەر لەلایەن پەیج و کەناڵەکانەوە ڕیکلام بۆ بەدەل حەج بکرێت، نووسراوێک بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە دەکەین و ئەوان ڕیکاری پێویست لە بەرامبەری دەگرنەبەر، لە ئەگەری پێشێلکردنی یاساکان، وەزارەتی ڕۆشنبیری دەتوانێت کەناڵەکە دابخات.
بەدەل حەج چییە؟
دوێنێ کاروان ستونی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوه‌یه‌كه تێبینییمان کردووە له هه‌ندێک ته‌له‌ڤیزیۆن و په‌یج، خه‌ڵكانێک بانگه‌شه و ڕیكلام بۆ ‘به‌ده‌ل حه‌ج’ واته حه‌جكردن له جیاتیی مردوو یاخود په‌ككه‌وتوو ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشی، پێویستە هاوڵاتییانی كوردستان خۆیان به‌دووربگرن له‌و ڕیكلامانه‌ی كه ده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به بڕەپاره‌یه‌كی كه‌م، چونكه ئه‌م بابه‌ته هیچ ڕاستییه‌ک و گه‌ره‌نتییه‌كی تێدا نییه و ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردووه، گوایه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی بیانی و یاخود به‌ناوی خوێندکارەوە كه له‌وێ ده‌خوێنن، ئه‌م كاره ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیی تێدا نییه.