کادیرێکی پارتی بەهۆی بوونی زوڵم و نادادپەروەری وازی لەو حزبە هێنا

زێرەڤان زێباری، کادیری پارتی وازهێنانی خۆی لەو حزبە ڕاگەیاند و دەڵێت، بەهۆی زوڵم و نادادپەروەرییەوە بووە.

زێرەڤان زێباری، کارگێڕی لقی 9ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، ڕایدەگەیەنم کە لەمڕۆوە من ئەندامی پارتی نیم و هیچ پەیوەندییەکم بەو حزبەوە نەماوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕیارەی لەپێناو بەدەستهێنانی پلە و پۆست و ماڵی دنیا نییە؛ بەڵکو لەبەر بوونی نادادپەروەری، زوڵم، زەوتکردنی ماف، جێبەجێنەکردنی یاسا بە ڕاستی و دروستی و ڕێگریکردن لە کاروباری دادگا بووە، کە یەکێک لە نموونەکانیش، ڕێگریکردن لە مافی من بووە کە لە ساڵی 2017ـوە تاوەکو 2026، بە هەموو ڕێکارێکی نایاسایی و نووسراوی ڕەسمی، داوای مافی خۆمم کردووە.

نووسیویشیەتی، سەرەڕای ئەوەی پێشتر داوای مافی خۆی كردووە و فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیش هەیە، هێشتا مافی ڕەوای خۆی پێ نەدراوە، بۆیە ئەمە دوایین بڕیاریەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی بڕینەوەی درەختەکانی نزیک پارکی ئازادی دەدات

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشکەوتنییانەوە درەختەکانی بلواری شەقامی پارکی ئازادی بڕدراونەتەوە. زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە…
زیاتر ببینە

لە لێواری دابەشبووندا.. لێكەوتەكانی ململانێ لەسەر دەسەڵات لە بنەماڵەی بارزانی-دا لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان

لە ئێستادا وا دەردەكەوێت دابەشكردنی دەسەڵات لەنێو سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا لە مەترسیدا بێت، وەك ئەوەی لەژێر ئەو…
Total
0
Share