پۆلیسی گەرمیان: بە تۆمەتی مەترسیی دروستکردن بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان چوار کەس دەستگیرکران

لە سنووری گەرمیان چوار کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و دروستکردنی مەترسی بۆسەر گیانی هاوڵاتییان دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لەگەڕەکی شەهیدان، ئازادی و ئاوارەکانی قەزای کەلار دوو تۆمەتبار بە ماتۆڕسکیل لەناو شار دەسوڕانەوە و بە چەک تەقەیان دەکرد و ببوونە هۆی دڵەڕاوکێ و بێزارکردنی هاوڵاتییان و مەترسییان لەسەر گیانی هاوڵاتییان دروستکردبوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەک و ماتۆڕسکیلەکەیاندا گیرا، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

جەختیشیکردەوە، هەفتەی رابردوو لەسەر هەمان تۆمەت پۆلیس دوو تۆمەتباری دیکەی دەستگیرکرد و بەهەمان ماددە بەندکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساماڵ عەبدولرەحمان: پڕۆژەی شەفافییەت هەموو ئەو گومانانەی لەسەر داهاتی سلێمانی هەبوون پووچەڵیكردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان…
زیاتر ببینە

چوار پەرلەمانتاری عێراق لەبارەی موچەی فەرمانگە فیدراڵییەكانەوە ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

چوار پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی موچەی فەرمانبەران و كارمەندانی ڕەگەزنامە و بەنداوەكان و چەند فەرمانگەیەكی…
Total
0
Share