غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، پارتی بۆ وەرگرتنی وەزارەت بایکۆت لە بەغداد دەشکێنێت نەک کوردایەتی.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، نەک حکومەت و پەرلەمان، تەنیا یەک پەرلەمانتاری عێراقیش داوای لە پارتی نەکردووە بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە بەغداد، بەڵام دەبینن بۆ وەرگرتنی وەزارەت لەم چەند ڕۆژەدا چۆن دەگەڕێنەوە.
ڕاشیگەیاند، کە هاتنەوە نەڵێن بۆ کوردایەتییە، بەڵکو بۆ وەرگرتنی پۆست و وەزارەتە.