بە درۆن هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەریر

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر، بە درۆن هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی هەریر و هێرشەكە لە رێگای درۆنەوە ئەنجامدراوە كە لە نزیك فڕۆكەخانەی هەریر درۆنەكە كەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە كۆگای سووتەمەنیی فڕۆكەخانەكە كەوتووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو فڕۆكەخانەیە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی تێدا جێگیركراوە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە هیچ جموجۆڵێكی هێزەكانی ئەمریكا لەو فڕۆكەخانەیە بەدیناكرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، شەوی رابردووش هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەریر و تائێستا زەرەر و زیانەكانی هێرشەكان ئاشكرانەكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە…
Total
0
Share