سەرۆكی پاریس : كەس قسەی لەگەڵ زێدان نەكردووە

ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس سانجێرمان ڕەتیكردەوە گفتوگۆیان لەگەڵ زێدان كردبێت و دوپاتیكردەوە كە ئەوان لەسەرەتاوە جێگرەوەی پۆچتینۆیان دیاریكردووە.

وتیشی: “مانەوەی مباپی لەسەرەتاوە دیار بووە چونكە ئەو یاریزانە گرنگی بەپارە نەدەدا و دەیویست لەگەڵ ئێمە بەردەوام بێت.”

بەشێك لە وتەكانی ناسر خلێفی

// ١٨٠ ملیۆن یۆرۆی ڕیاڵ مەدریدم ڕەتكردەوە وەرزی ڕابردوو چونكە ئەمزانی كە مباپی دەیەوێت بمێنێتەوە

// ئەو پارە هەڵنابژێرێت دەیەوێت لە شوێنێ یاریی بكات دڵخۆش بێت

// توانیمان مێسی بكڕین و لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا سودمان لێوەرگرتوە

// سوپاسی لیۆناردۆ دەكەم بەشێك بوو لە مێژووی یانەكە و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم

// كامبۆس كاردەكات بۆ بەهێزبونەوەی تیپی یەكەم

// پێویستە هەموان پابەند بن بە ڕێنماییەكانی یانەكەوە ئەوەی ناتوانێت دەتوانێ بڕوات

// هیچ قسەیەكمان لەگەڵ زێدان نەكردوە نە بە ڕاستەوخۆ نە بە ناڕاستەوخۆ

// كەسێكی ترمان دیاری كردوە بۆ ڕاهێنەرایەتی پاریس و زێدانیش نەبوە

بابەتی پێشتر

دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەكان لەسەر كێشەكانی هەڵبژاردن كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری كارەكانی بایرن ڕەتیكردەوە دەستبەرداری لیڤاندۆڤسكی ببن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share