قوباد تاڵەبانی: پلانمان هەیە بۆ بەستنەوەی زانکۆکانمان بە بازاڕی کارەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی وێڕای پەیامی پیرۆزبایی ڕایگەیاند، ڕایگەیاند، پلانیان هەیە ئاستی زانستیی زانکۆکانمان بەرزتربکەینەوە و زانکۆکانمان بە بازاڕی کارەوە ببەستیتەوە.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بە ڕێز و شکۆوە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکەینەوە و رێزدەگرین لە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی ڕێکخراوەکەتان. لەم یادەدا لە قووڵایی دڵەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەران و هەموو ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکاران دەکەین.
لە ئێستادا ستراتیژ و سیاسەتێکی نوێمان گرتووەتەبەر، لەلایەکەوە دەمانەوێت ئاستی زانستیی زانکۆکانمان بەرزتر بکەینەوە و لەلایەکی دیکەشەوە پلانمان هەیە بۆ بەستنەوەی زانکۆکانمان بە بازاڕی کارەوە و بۆ ئەمەش هەندێک هەنگاوی گرنگمان ناوە.
لەم چوارچێوەیەدا بەپێویستی دەزانین کۆمەڵەی خوێندکاران خۆی لەگەڵ ئەم سیاسەت و ستراتیژەدا هەماهەنگ بکات و بە بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە هاوکارمان بێت، چونکە ئەم سیاسەتە ڕاستەوخۆ خزمەت بە خوێندکاران دەکات لە دۆزینەوەی هەلی کار لەناو بازاڕی کاری کوردستاندا.
هاوکات چاوەڕوانی ئەوەشتان لێدەکەین هەوڵبدەن زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ببنە دەنگی ڕاستەقینەی خوێندکارانی کوردستان، بە جۆرێک هەموو خوێندکارێک رێکخراوەکەتان وەک داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی خۆی بزانێت.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئەم بۆنەیان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share