قائیمقامیەتی سلێمانی سلێمانی ‘گەیم سەنتەرێک’ دادەخات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بوونی کەسانی سەروو تەمەن 18 ساڵ و کێشانی جگەرە تێیدا، گەیم سەنتەری ”دانا” لە گەڕەکی بەکرەجۆ داخرا.

بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، گەیم سەنتەرەکە مۆڵەتی دانانی یاریکردنی بۆ کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بۆ وەرگیراوە، بەڵام سەروو 18 ساڵ لە شوێنەکەدا بوون کە ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانە.

قائیمقامیەت ئەوەشی راگەیاندووە، لەکاتی سەردانییکردنی لیژنەکان، دەرکەوتووە لە شوێنەکەدا جگەرە کێشراوە، بۆیە بڕیاری داخستنی گەیم سەنتەرەکە دراوە و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کار بە تەوتین دەکەین کە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندایە نەک لایەنێکی دیاریکراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بە پشتیوانیی خەڵک توانیمان کۆتایی بە تاكڕەوی بهێنین، قۆناغی داهاتووش بریتی دەبێت لە چەسپاندنی…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە”. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share