یەکەم کاروانی حاجییان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بە ڕێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاروانەکەی حاجییانی عێراق لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەسڕە، میسان و موسەنناوە بەڕێکەوتوون و چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی ئایندەدا بگەنە مەدینە.

شایەنی باسە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، حاجییانی هەرێمی کوردستانیش بە ڕێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: عێراق دەتوانێت بۆ سەربەخۆیی وزە سوود لە نەوت و گازی هەرێم وەربگرێت

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران…
Total
0
Share