شارەزایەکی ئابوری: ڕاگرتنی گەیشتنی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق قەیران دروستدەکات

شارەزایەکی ئابوری ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی گەیشتنی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق، مەترسییەکی جددییە و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی قەیرانی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

زیاد هاشمی، شارەزای بواری ئابوری ڕایگەیاند، هەواڵەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی گەیشتنی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو دڵنیایی دەچن، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، جەختی لەسەر ڕاگرتنی گەیشتنی دۆلاری نەختینە کردەوە کە بۆ بانکی ناوەندیی عێراق دەنێردران.

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕاگرتنە، فشارێکی زۆر دەخاتە سەر بانکی ناوەندی و ناچاری دەکات، پەنا بۆ بژاردەی توند و قورس ببات، لەوانە؛ بەکارهێنانی یەدەگی دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتکردن، چارەسەری پزیشکی و خوێندن لە دەرەوە.

ئەو شارەزایە هۆشدارییش دەدات، “لە قۆناغەکانی داهاتوودا، ڕەنگە بانکى ناوەندی ناچار بێت لەبری دۆلار، بە دیناری عێراقی پارە بە گەشتیاران و نەخۆشان بدات، ئەمەش وادەکات ئەو چینانە ڕوو لە بازاڕی تەریب بکەن بۆ کڕینی دۆلار، کە دەرئەنجامەکەی بەرزبوونەوەی بێپێشینەی بەهای دۆلار دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: حكومەتی هەرێم تائێستا هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەمان نەكردووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەیان نەكردووە. عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ…
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: کارنامەکەی عەلی زەیدی هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی کورد تێدا نییە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share