تێچوو و ئاماری زیانەکانی جەنگ ئاشکراکران

پاش تێپەڕبوونەی 54 ڕۆژ لە ئۆپراسیۆنەکانی واشنتن و تەلئەبیب بەرانبەر تاران و ڕاگەینادنی ئاگربەست، دەرفەتێک بۆ کۆکردنەوە و ئاشکراکردنی ئەو زیان و کاولکاریانە هاتە پێشەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەکان خولقاندیان.

بە پێی بنکۆڵکارییەکی تۆڕی هەواڵی سکای نیوز، بەهۆی ئەو ئۆپراسیۆنانەی ئەمریکا، ئیسڕائیل لەلایەک و وەڵامدانەوەی ئێران درووستبوو و پاشان پەلی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگێکی سێلایەنەی کێشا، داتاپێشینەییەکان ئاشکرایدەکەن کە نزیکەی سێ هەزار و 300 کەس کوژراون.

بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆریگن ستەیت-ی ئەمریکی، لەنێو ئەو سێ هەزار و 300 کەسەدا هاوڵاتیی مەدەنی و سەربازیش بوونیان هەیە و بەپێی ئەو بەڵگە و وێنە ڕادارییانەی دەست ئەندامانی توێژینەوەکە کەوتووە؛ زیاتر لە حەوت هەزار و 645 باڵەخانەی جۆراوجۆر داڕماون، کە لە نێوانیاندا 60 باڵەخانەی پەروەردەیی، 12 باڵەخانەی تەندرووستی وێرانبوون.

سەبارەت ئامارەکانی ئەو زیانانەی بەر باڵەخانەکانی تاران کەوتوون لە ماوەی دەستپێکردنی جەنگ تا ئێستا، بەداواداچوونێکی ئاژانسی بڵومبێرگ ئاشکرایکردووە، زیاتر لە دوو هەزار 816 باڵەخانە لە تارانی پایتەخت ڕووبەڕووی بۆردوومان بووەتەوە و کە ژمارەیەش 32٪ـی باڵەخانەی سەربازیی، 25٪ـی پیشەسازیی، 21٪ـی نیشتەجێبوون، 19٪ـی بازرگانیی و 2٪ـیشی حکومیی بوون.

لەلایخۆشییەوە ئانا کێڵی، جێگریی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، وەزارەتی جەنگ بەتەواوەتیی ئامانجەکانی خۆی لە تاران بەدیهێناوە و ئەو ئامانجانەی هێزە ئاسمانییەکان وڵاتەکەی پێکاویانن سەربازیی بوون و وتیشی، “واشنتن تەنها ئامانجە سەربازییەکانی پێکاوە و ئەڕاپۆرتانە باس لە بە ئامانجگرتنی باڵەخانە نیشتەجێبوونەکان دەکەن دوورن لەڕاستییەوە و ئەمریکا هیچ باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بە ئامانج نەگرتووە”.

لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی تاران لەبارەی قەبارەی زیانەکانەوە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی زیانەکانی ئەم جەنگە 270 ملیار دۆلارە، کە بەپێی خەمڵاندنێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی، نزیکدەبێتەوە لە قەبارەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئێران بۆ ساڵی 2026 کە بەنزیکەی 300 ملیار دۆلارە؛ چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەڵ کەمکردنەوە کار یاخود داخستنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە ئێران، ئاستیی هەڵائاوسان لەو وڵاتە بۆ 70٪ بەرزببێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتەوە زانیاری بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات

بڕیارە سبەی شاندێكی باڵای “چێوەی هەماهەنگی” بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكاندا گفتوگۆبكەن…
زیاتر ببینە

وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام گرفتەكانی بەردەمی چارەسەرنەكراون

له‌گه‌ڵ ئەوەی واده‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ ‏دیاریكراوه‌، به‌ڵام تائێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كێشه‌كانى كۆمسیۆن…
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share