هێمن مامەند، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی لە ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، چەند مانگێک بەر لە ئێستا گروپێکی ڕێکخراو کە ژمارەیان 10 کەس بوون لە هەولێرەوە بە ئامانجی تـ.ـیرۆرکردن و کـ.ـوشتن هاتن و تـ.ـەقەیان لێکردم.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ڕێگەی دادگا و پارێزەرەکانمەوە هەوڵمدا تۆمەتباران سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، هەروەها قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران چەند جارێک داوای لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کرد کە تۆمەتبارەکان ڕادەستی دادگا بکرێن، بەڵام گوێی بەو داوایە نەدا و دەستگیرنەکران.
هێمن مامەند ناوی ئەو کەسانەی خوێندەوە کە تێوەگلاون لە ڕووداوی تـ.ـەقەکردن لە ناوبراو، ئاماژەی بەوەدا هەندێک لەوانە ڕایانکردووەتە هەولێر و لەوێ داڵدەدراون و دەسەڵاتی ئەو شارەش ڕێگریدەکات لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕادەستکردنیان بە دادگا.