زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە ناحیەی چوارتا باریوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە کاتژمێر 9ـی بەیانیی دوێنێ شەممەوە، هەتاوەکو کاتژمێر 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی چوارتا باریوە بە 29 ملیم.

بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەمجۆرەیە، (سلێمانی 12 ملیم، چەمچەماڵ 2.4 ملیم، قڕگە 10.7 ملیم، یاخسەمەر 12.2 ملیم، سیتەک 6.9 ملیم، قەرەداغ 4.2 ملیم، سەیدسادق 4 ملیم، رانیە 3.8 ملیم، چوارقوڕنە 1.5 ملیم، سەرکەپکان 1.5 ملیم، سەنگاو 6.1 ملیم، ئاغجەلەر 9 ملیم، دوکان 7.6 ملیم، ماوەت 13 ملیم، هەڵەبجە 3.4 ملیم، کەرکوک 0.6 ملیم).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكات بەكارهێنانی شەقامەكان بۆ دانانی كەرەستەی بینا رێگاپێدراو نییە. لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی…
Total
0
Share