لە کەرکوک بەهۆی ڕوخانی خانوویەک کەسێک گـ.ـیانیلەدەستدا

لە کەرکوک بەهۆی ڕوخانی خانوویەک کەسێک گـ.ـیانیلەدەستدا و منداڵێکیش برینداربوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک، لە گەڕەکی قۆرییەی شاری کەرکوک، خانووییەک کە مێژووەکەی بۆ ساڵانی پەنجاکان دەگەڕێتەوە، لە کاتێکدا لە تەنیشتیەوە ئاهەنگێکی مارەکردنی بوک هەبووە و قەرەباڵەغی هەبووە، دەڕووخێت و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن 31 ساڵ گـ.ـیانلەدەستدەدات و منداڵێکی تەمەن 12 ساڵیش بـ.ـریندارە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەرکوک سەرقاڵی گەڕانن، لە ئەگەری بوونی تـ.ـەرمی دیکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ سوپاسی ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاربوون بۆ گەڕاندنەوەی شایستەكانی جوتیاران

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە، هەوڵی گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە. لە…
Total
0
Share