دۆناڵد ترەمپ: نامەوێت ئاگربەست درێژبکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، سەرکەوتووانە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەین و نامانەوێت ئاگربەست درێژبکەینەوە.

دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی ئێن بی سیی ڕاگەیاند، ئێران هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە ناردنی وەفدێک بۆ دانوستان، پێموایە ئەمە ڕێککەوتنێکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

وتیشی، ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێک ناکەین کە بەدڵمان بن، بەڵام زۆر سەرکەوتووانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتێکی زۆرمان نەماوە سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ئاگربەست و ئەگەر شەڕ دەستپێبکاتەوە، ئێمە لەوان توندتر و خۆڕاگرترین. چەکەکانیشمان زۆر بەباشی ئامادەکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: عێراق یەکێکە لە گرنگترین وڵاتەکان بۆ هەناردەکردنی شتومەکی تورکیا

بەڕێوەبەری گشتیی هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی هاوردەکردن بۆ هەناردەکردنی شتومەکی کشتوکاڵی…
زیاتر ببینە

له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه،‌ بەھۆی ‏گەردەلوولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە،…
Total
0
Share