هەسەدە و حکومەتی نوێی سوریا گەیشتنە رێککەوتن

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەب گەیشتنە رێککەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی نوێی سوریا رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەبارەی بەڕێوەبردنی هەریەکە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەقیە لە حەلەب، راگەیاند.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە بە ئاسایشی گشتیی حکومەتی نوێی سوریا دەسپێردرێت و وەک روانگەی سوری باسی لێوەکردووە، گەرەنتیی هاتوچۆی دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە لە ناو شار و دەرەوەی شاردا بە ئازادی و بەبێ هیچ هەراسانکردنێک دەکرێت.

هەر بەپێی رێککەوتنەکە، حکومەتی نوێی سوریا 170 دیلی هەسەدە ئازاددەکات و ژمارەیەک تەرمیشیان رادەستدەکاتەوە، لەبەرامبەردا هەسەدە 400 دیل و تەرمی گروپە چەکدارەکان رادەستدەکاتەوە.

ئەم رێککەوتنە، بەشێکە لە زنجیرەیەک لێکتێگەیشتن بەئامانجی ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی و ئیداری لەو ناوچانەی سوریا، کە لە ماوەی رابردوودا، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆریان تێدابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەهرا سدیقی هەمەدانی کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو، سەرۆکایەتیی باندێکی…
Total
0
Share