ئامارەکانی تۆقێنەرن

سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی؛ بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شکاندن و تێپەڕاندنی ڕیکۆردەکان بەردەوامە.

بەپێی داتاکانی ئەم وەرزەی خولی ڕۆشنی سعودی و یانە نەسڕ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی یانەکە و هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان و لەوەتەی پەیوەندیی بە یانەی نەسڕەوە کردووە زیاتر لە 100 گۆڵی تۆمارکردووە .

بە تەمەنێکی 41 ساڵییەوە، ڕۆناڵدۆ لەو کاتەی پەیوەندی بە یانەی سەسڕی سعودیەوە کردووە 141 یاریی ئەنجامداوە و توانیویەتی 125 گۆڵ تۆمار بکات و بەشداریی 23 گۆڵیش بکات.

وابڕیارییشە، دۆن بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات و ئەگەر لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوامبێت ئەوا بەردەوامدەبێت لە شکاندنی ئامارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فینێکس له یوتای برده‌وه و کریس پۆل 27 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فینێکس سه‌نز ڕووبه‌ڕووی یوتا جاز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فینێکس کۆتاییهات.…
Total
0
Share