ئەمڕۆ و سبەینێ تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تاوەبارانی بەخوڕ ئەمڕۆ و سبەینێش لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی بەردەوامی ناسەقامگیریی کەش، ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ ڕوودانی تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا، هەندێک کات پێشبینی لێزمەباران و تەرزە دەکرێت، بۆ کاتەکانی شەو کاریگەریی دابارین لاواز دەبێت .

 ئەوەشی خستەڕوو، سبەی سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی سنووریەکان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی تاکو پاشنیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکە لاوازی لابەلا هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: تەمێكی مامناوەند دروستدەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەمێكی مامناوەند…
Total
0
Share