دۆناڵد ترەمپ: ئـ.ـێران لەبەردەم کۆتا دەرفەتدایە

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئێران لەبەردەم کۆتا دەرفەتدایە و ئەگەر ڕێککەوتن ئەنجامنەدات ژێرخانی وزەی وڵاتەکە خاپووردەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری ڕەسمی خۆی لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، هەر دەبێت لەگەڵ ئێـ.ـران بگەینە ڕێککەوتن، جا بەشێوەیەکی دۆستانە بێت یان سەخت.

وتیشی، ئـ.ـێران لەبەردەم کۆتا دەرفەتدایە، بژاردەی ڕێککەوتنێکی پەسەندکراومان خستووەتە بەردەست ئـ.ـێران، بەهیواین پەسەندی بکەن، بەڵام ئەگەر پەسەندی نەکەن، سەرجەم پرد و وێستگەکانی وزەیان خاپور دەکەین.

باسی لەوەشکرد، ئـ.ـێران ناچارە کە بە خێرایی خۆی بەدەستەوە بدات، ئەگەر ئەوە نەکەن، بە شانازییەوە ئەوە دەکەم کە پێویستە بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین بۆ ماكرۆن: ڕوسیا ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكرانیا بەدیدەهێنێت بە شەڕ بێت یان دانوستاندن

سه‌رۆكى ڕوسیا و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و پوتین جه‌ختىكردووەته‌وه‌ كه‌ ڕوسیا ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكرانیا بەدیدەهێنێت…
Total
0
Share