ترەمپ بە گەرمی پێشوازی لە مەمدانی کرد

دوای چەندین مانگ لە ئاڵۆزیی نێوانیان، زەهران مەمدانی و دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە گەرمی پێشوازی لە زەهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی هەڵبژێردراوی نیویۆرک کرد لە کۆشکی سپی و ستایشی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن کرد.

ئەو سیاسەتمەدارە سۆسیالیست دیموکرات و کۆنگرێسمانە کە سەرەتای ئەم مانگە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ کردبوو بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گشتی.

ئەوەش دوای چەند مانگێک دێت لە رەخنەی توند و گرژی و ئاڵۆزیی نێوانیان کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیاکاندا بڵاوکرابوونەوە.

دۆناڵد ترەمپ، دوای کۆبوونەوەکە وتی، “ئێمە لەسەر ئەو شتانە رێککەوتین کە لە چاوەڕوانییەکانمان زیاتر بوو، ئێمە باشترینمان دەوێت بۆ ئەو نیویۆرکەی خۆشمان دەوێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share