کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت  لە کاتژمێرەکانی بەیانی بارانبارین بە لاوازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، پاشان بۆ پاشنیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت، کە هەندێک بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورەبروسکە دەبێت، هەروەها پێشبینی تاوەبارانی بەهاری، گەواڵە باران و تەرزەباران لە زۆرێک لە ناوچەکان دەکرێت.

 

باسی لەوەشکرد، سبەی یەکشەممە، ناسەقامگیریی کەشوهەوا بەردەوامدەبێت، ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت، لێزمەباران و هەورەبروسکە لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتی جیا جیا دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و سنووری ئیدارەی ڕاپەرین، کۆیە، سۆران، لە سنووری پارێزگای هەولێر و ناحیەی بەردەڕەش، باشووری پارێزگای سلێمانی و هەندێک ناوچەی گەرمیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دووەم ڕۆژ خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی دژی جیاوازی لە دامەزراندنیان گردبوونەوە

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە گردبوونەوە ئەنجامدەدەن دژی جیاوازیکردن لە دامەزراندنیان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێکنەهێنانی حکومەت کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردووە

جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنێت، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، لەسەر ئاستی جیهان کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردووە. قوباد…
Total
0
Share