چالاکوانێکی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی هەمیشە بەڕاستی نیشتمانی دووەمی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی بووە.
سەبری بەهمەنی، چالاکوانی مەدەنی و سیاسی ڕۆژهەڵات، نووسیویەتی، سلێمانی هەمیشە بەڕاستی نیشتمانی دووەمی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی بووە، ئێمە کە لە شار و بنەماڵەمان لە ڕۆژهەڵات دوورکەوتینەوە، سلێمانی بووە سنە، مەریوان، بانە و بۆکان بۆمان، خۆشک و براکانمان لە سلێمانی بوونە بنەماڵەی دووەممان.
وتیشی، نابێت لەبەر کەمتەرخەمی کەسێک یان کەسانێک، شارێک بخرێتە ژێر پرسیار و هەموو شتێک زەربی سفر بکرێت.