خۆپیشاندانەکانی پاریس بە بەشداری زیاتر لە 400 هەزار کەس بەردەوامن

ئەمڕۆ بۆ 12 ەیەمین رۆژ لەسەر یەک خۆپیشاندانی کرێکاران لە دژی یاسای نوێی خانەنشینی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەردەوامی هەبوو، بەپێی زانیارییەکانی یەکێتیی کرێکارانی فەرەنساش زیاتر لە 400 هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی فەرەنسا کە لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەوە وەریانگرتووە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا 42 هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە، بەڵام یەکێتیی گشتیی کرێکارانی فەرەنسا دەڵێت، زیاتر 400 هەزار کەس بەشداربوون.

لە خۆپیشاندانەکانی پاریسدا کە ماوەی 12 رۆژە بەردەوامن، نوێنەری سەندیکاکان و چالاکوانانی وڵاتەکە بەشداربوون، بەهۆی دروستبوونی گرژیش تێیدا بە غازی فرمێسکڕێژ لەلایەن دەزگا ئەمنییەوە بڵاوەیانپێکرا.

دروستبوونی خۆپیشانەکانی فەرەنسا بەهۆی ئەو هەمووارەیە لە یاسای خانەنشینیدا کراوە و کە بەمەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت تەمەنی خانەنشینی درێژکراوەتەوە.

بڕیارەکە راستەوخۆ لەلایەن حکومەتەوە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دراوە ئەمەش نارەزایەتییەکانی هێندەی دیکە توندکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو ملیاردێرەی بە 11 وشە لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

بابەتی دواتر

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بۆ کۆچبەران کارەساتبارین بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share