بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵەکان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتییان و چاکەی گشتیدا بێت

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەمووان لە هەر پلە و پۆست و ئۆرگانێکی یەکێتیدا بن پێویستە بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و هەوڵەکانیان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتییان و چاکەی گشتیدا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کرد.

لە دیدارەکەدا کاروباری رێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگانە حزبییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هەمەهانگیی تەواو لەنێوان ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی دامەزراوەکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، هەمووان لە هەر پلە و پۆست و ئۆرگانێکی یەکێتیدا بن بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و هەوڵەکانیان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتییان و چاکەی گشتیدا بێت.

وتیشی، “‎بە چاوی رێزەوە توانا و لێهاتوویی کادر، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی تەماشا بکرێت و زەمینەیەکی لەباری کارکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت تاوەکو پەرە بە تواناکانیان بدەن و خزمەتی کوردستان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ونکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە…
Total
0
Share