شارەوانیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزن

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزن.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ تیمی بەشی خزمەگوزاری هەڵمەتێكی پاککردنەوەی بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە ئەنجامدا، لە پێناو پێشکەشکردنی ژینگەیەکی پاک و سروشتێکی جوان بۆ هاوڵاتییان.

شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵمەتەکە چەند ناوچەیەکی گەشتیاری گرتووەتەوە، کە بریتیبوون لە شەقامی سەرەکی دەباشان و شەقامی تونێلی پێشرەو هەروەها چیای ئەزمەڕ و گۆیژە.

دەشڵێت، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزن، چونکە پاکڕاگرتنی ناوچەکان دەبنە ناسنامەی شاری سلێمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی مافی مرۆڤ لەبارەی رووداوەکەی شێخان: هێشتا چەک لەلای خەڵکانێک هەیە لە دەرەوەی یاسا

دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی سنووری شێخان بڵاوکردەوە و نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەکاتی…
زیاتر ببینە

دەوەن دڵشاد: گەنجێکی کوردی 15 ساڵ لە زیندانی بەریتانیا توشی نەخۆشیی دەروونی بووە

بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق کەیسێکی مەترسیداری گەنجێکی کورد دەگێڕێتەوە. دەوەن دڵشاد، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی…
Total
0
Share