کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرمی روو لە دابەزین دەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان هەیە بەتایبەت ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران.

راشیگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە جیاجیاکان هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشدا، کاریگەریی بارستەهەوایەکی سارد لە ناوچە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە و لە ئەنجامدا پێشبینیدەکرێت پلەی گەرمی نزیکەی 4 بۆ 6 پلەی سیلیزی دابەزێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزار: هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، رایدەگەیەنێت، “هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە”. ئیبراهیم عەبدولمەجید،…
Total
0
Share