گەرووی هورمز بۆ ئێران شمشێرێکی دووسەرە

پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئابڵۆقەی دەریایی بۆ سەر ئـ.ـێران لە گەرووی هورمز چووە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوەش بازاڕی وزە و ڕێڕەوی بازرگانیی جیهانیی شێواندووە، بە بۆچوونی شارەزایان ، ئێران ڕۆژانە 435 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت، هەندێکیش پێیان وایە پێیوایە ئابوریی ئێران بەمە نالەرزێت.

گەرووی هورمز کە پێشتر وەک کارتی گوشار لە دەستی ئێراندا بوو، ئێستا بووەتە فشارێکی گەورە لەسەر ئابوریی ئەو وڵاتە، ئێران هەمان ئەو چەکەی کە بەکاریهێنا، لە دژی بەکارهێندرایەوە، هەڕەشەکانی ئێران وایکردووە وڵاتانی کەنداو بیر لە جێگرەوەیەک بۆ گەرووی هورمز بکەنەوە، لەوانەش پەرەپێدانی بە ڕێگەی گەشەپێدان و بایەخدانی زیاتر بە نۆکەندی سوێس، بە بۆچوونی شارەزایان، ئێران بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، دەروازەکانی دەستخستنی دۆلاری بە یەکجاری نەماوە، چونکە ژێرخانی پێویستی نییە رۆژانە 2 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی وڵاتانی دەوروبەرەوە هەناردە بکات.

بۆچوونێکی دیکەش هەیە پێی وایە کە ئەم گەمارۆیانە بۆ سەر ئێران شتێکی نوێ نین، بەڵکو ئێران لە ساڵی 2018ەوە ڕێگەی جێگرەوەی بۆ بەندەری خارگ و گەرووی هورمز دروستکردووە، دەشتوانێت لە ڕێگەی شەمەندەفەرەوە نەوت بۆ چین بگوازێتەوە، ئاماژەی بەوەشکراوە کە ئێران هێشتا 80 ملیار دۆلار یەدەگی بانکیی هەیە و ئەم گوشارانە ناتوانن ئێرانییەکان تووشی شۆک بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، دۆناڵد ترەمپ سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بژاردەی هێرشی سەربازیی سنووردارە بۆ سەر ئێران تاوەکو ناچاریبکات بە مەرجەکان ڕازیبێت، لە کۆبوونەوەکانی ئیسلام ئاباد، ئەمریکا داوایکردووە ئێران بۆ ماوەی 20 ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، بەڵام ئێران تەنیا بە 10 ساڵ رازی بووە، هەر بۆیە رێکنەکەوتوون، زۆرێکیش پێیان وایە کە ئێران و ئەمریکا لە کۆتاییدا دەگەنە رێککەوتن و بە دووری دەزانن شەڕ بەو جۆرەی پێشتر دەستپێبکاتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی سوپای پاسـ.ـدارانی ئێران: دەروازەکانی دۆزەخ بەڕووی دوژمندا دەکەینەوە

فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دەروازەکانی دۆزەخ بەڕووی دوژمن دەکەینەوە. محەممەد پاکپوور، فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران…
زیاتر ببینە

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ…
Total
0
Share