هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

یەكێك لە بارهەڵگرەكان

هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند،  ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و ڕێکخستنی هاتوچۆ لە ناوچە گەشتیارییەکان بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل.

دەشڵێت، بڕیارەکە لەو ڕێگەیانە جێبەجێدەکرێت کە دەکەونە ناوچە گەشتیارییەکان، هەموو ڕۆژانێکی هەینی بۆ ئەوەی جەنجاڵیی هاتوچۆ لە ڕێگەکانی ناوچە گەشتیارییەکان دروست نەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار ڕەشید: داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد سێ یەکەمەکان لە بودجەی ساڵی 2027 جێگیربکرێن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بە واژووی 88 پەرلەمانتار، پێنج داواکاریی گرنگ لە نووسراوێکدا ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share