لە سنووری کۆیە باوکێک و دوو منداڵ خنکان

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بۆگدی سنووری قەزای کۆیە، باوکێک و دوو منداڵی لە ئاوی زێی بچووک خنکان و تا ئێستا تەرمی باوکەکە و منداڵێکیان نەدۆزراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ باوکێک و دوو منداڵی بە رەگەز نێر، کە بە رەگەز عەرەبن لە گوندی بۆگد لە ئاوی زێی بچووک خنکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، باوکەکە ناوی د. خالیدە و مامۆستای زانکۆی کۆیەیە و خەڵکی شاری بەغدادە، لە ئێستادا تەرمی یەکێک لە منداڵەکانی دۆزراوەتەوە، گەڕان بەدوای تەرمی خۆی و منداڵەکەی دیکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بە سەختی برینداری کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەسەر ڕێکارە ئیداریی و ئەمنییەکانی جەژنی نەورۆز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئاگری نەورۆز بەبێ…
Total
0
Share