شارەوانیی سلێمانی لەبارەی پێدانی زەوی و تاپۆكردنی خانووەوە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تێگەیشتنێكی هەڵە هەیە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان و هەندێك لە فەرمانبەران ئامادەنین پارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكان بدەن بە شارەوانی گوایە بە سوودمەندبوون ئەژماردەكرێن و ناتوانن زەوی وەربگرن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تێگەیشتنێكی هەڵە هەیە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان كە بەپێی یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2019 هەمواركراو ئەنجامدەدرێت بەوەی هەندێك لە فەرمانبەران ئامادەنین پارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان بدەن بە شارەوانی گوایا بەهۆی ئەوەوە بە سوودمەند دادەنرێن و دواتر ناتوانن زەوی وەربگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوودمەندبوون بەهۆی ئەو یاسایەوە سنوورێكی زۆر تەسكی هەیە و تەنها لەم سێ دۆخەی خوارەوەدا بەهۆی تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆوە بە سوودمەند دادەنرێت:

1- ئەگەر خانووەكە بەبێ بەرامبەر تاپۆ بكرێت.

2- ئەگەر خانووەكە دوای جیاكردنەوەی زەوییەكە دروستكرابێت، واتە ئەگەر خانووەكە بە رێژەی 25%ی بەهای زەوییەكە تاپۆبكرێت.

3- ئەگەر رووبەری تاپۆكراو لە 200 مەتری چوارگۆشە زیاتر بێت، بەڵام خانووەكانی سنووری تاسڵوجە و عەربەت تاوەكو 300 مەتریش بە سوودمەند دانانرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی…
Total
0
Share