شەقامەکانی سلێمانی نۆژەندەکرێنەوە

توانا بەهادین، بەرپرسی بەشی ئامێرەکانی شاری سلێمانی، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمڕۆوە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی چاڵ و چۆڵیی شەقامەکانی شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، بەگوێرەی فەرمانەکە کە لە کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان ئەنجامیداوە، سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و دەرەوەی شار نۆژەندەکرێنەوە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیاردراوە دەست بە دروستکردنی ژمارەیەک شەقامی دیکە لە شاری سلێمانی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە. سەرکار…
Total
0
Share