وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆم تۆمارنەکراوە.
مستەفا جومعە، وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی 2009ەوە ئامێری هەستەوەری ئەتۆم لە سلێمانی هەیە و بەردەوام کاردەکات.
وتیشی، هەر تیشکدانەوەیەکی ئەتۆم و پیسبوونێکی ژینگە هەبێت ئامێرەکە تۆماریدەکات، و بەردەوام داتاکان بۆ عێراق دەنێرین، هەر مەترسییەک هەبێت ئەوان دەستبەجێ ئاگادارمان دەکەنەوە، بەڵام هاوڵاتییان دڵینادەکەینەوە تاوەکو ئێستا هیچ مەترسییەک نییە.