ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشدابوو، هاوکات هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی و لەگەڵ یاسایەكیش نابین دژ بە بنەماكانی ئایین بێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی و دەشڵێت، لەهەمان…
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان…
Total
0
Share