نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک: تا ئەم ساتە ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوکە و بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانی

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، ڕێبوار تەها تا ئەم ساتە هیچ نووسراوێکی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش نەکردووە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی گۆڕانکاریی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بڵاودەکرێنەوە، تا ئەم ساتە، ڕێبوار تەها بە ڕەسمی پارێزگاری کەرکوکە و بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و کارگێڕییەکانی خۆی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەڕێزیان پابەندیی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی هەر بڕیارێک كە لە سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ ئـاڵوگۆڕ لەم پۆستە درابێت، لەگەڵ ئـەوەی بەڕێزیان تا ئـەم ساتەوەختە هیچ نووسراوێكی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگا نەكردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییانی کەرکوک، کە سەقامگیریی شارەکە و بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانە و کارەکانی بەڕێزیان بەردەوام دەبێت تا سپاردنی بەرپرسیارێتییەکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share