پەیکەرێک بۆ شـ.ـەهید ئەحمەد دروست دەکرێت

دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بڕیاریدا بە دروستکردنی پەیکەرێک بۆ شـ.ـەهید ئەحمەد و هەڵبەستنی گڵکۆکەی.

شاخەوان سدیق، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “شـ.ـەهید ئەحمەد لەپێناوی دۆزێکی رەوای میللەتێکدا گیانی بەختکردووە، بۆیە تەنها شـ.ـەهیدی یەک شار و یەک پارچە نییە و شـ.ـەهیدی هەموو کوردستانە.”

وتیشی، “وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی بۆ کوردستان داویەتی، بڕیارمانداوە بە دروستکردنی پەیکەرێک بۆ ئەو شـ.ـەهیدە نەمرە و هەڵبەستنی گۆڕەکەی بەشێوەیەکی شایستە.”

ئاماژەی بەوەشدا، پەیکەرەکە لە شاری کەرکوک پێش رێورەسمی چلەی ماتەمینیی شـ.ـەهید ئەحمەد ئامادەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ: دوو نەمام بچێنە و مامەڵەکەت راییدەکرێت

لە شارەوانیی قەڵادزێ، مامەڵەی هاوبەشیی ئاو، کارەبا و ئاوەڕۆ مەرجداردەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لەپێناو زیادکردنی…
Total
0
Share