کوا ئۆبامیانگ؟ چێڵسی (27) ڕۆژە گۆڵێکی تۆمارکردووە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە سەرپەرشتیی فرانک لامپارد لە دۆخێکی خراپدایە و (39) ڕۆژە نەیانتوانیوە بردنەوەیەک تۆماربکەن.

بەپێی داتاکانی “Mozo Football” پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی لە دوایین یاریی چێڵسی بەرامبەر برێنتفۆرد توانیویەتی دوو لێدان (شووت) ئاراستەی گۆڵی ڕکابەر بکات، لە کاتێکدا فرانک لامپارد وەک هێرشبەرێکی سەرەکی پشتی پێنابەستێت.

لامپارد دەڵێت، “ڕێزی تەواوم بۆ ئۆبامیانگ هەیە کە هێرشبەری ژمارە نۆیە، خاوەنی زیاتر لە 300 گۆڵە.”، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی لە توانا هونەرییەکانی ئەم هێرشبەرە وەرنەگرتووە.

لە دوایین پێنج یاریی “بلوز”دا، هیچ هێرشبەرێک نەیتوانیوە دوو “شووت” و زیاتر ئاراستەی گۆڵی ڕکابەران بکات، تەنانەت لە ڕێکەوتی یەکی نیسانەوە تاوەکو ئێستا کە (27) ڕۆژە، تەنها یەک گۆڵیان لە حەوت یاریدا تۆمارکردووە و هیچ بردنەوەیەکیان نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نادال بە ئاستێکی ئەفسانەییەوە کراوەی ئوسترالیای بردەوە و عەرشی ئەفسانەکانی گرت

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیادا، ڕافائێل نادال بردنەوەی بەرامبەر دانیێل میدڤیدێڤی ڕوسی تۆمارکرد و جامە گەورەکەی گراند…
Total
0
Share