ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بڕیار دەدەن و وەڵامی سەدر دەدەنەوە

ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بۆ وەڵامدانەوەی موقتەدا سەدر لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجامبدەن.

شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و مۆڵەتی 40 ڕۆژی بە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكاندا و داوای لێكردن دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامبدەن و كابینەی حكومەت لە ماوەی 40 ڕۆژدا پێكبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: ‏گرێبەستی نەوتیی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان نادەستوورییە‏

كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستەكانی هەرێم و ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكانی بواری نەوت پێچەوانەی دەستوورە. بەپێی…
Total
0
Share