ئومێد خۆشناو: بەنزین لە هەموو عێراق گران بووە

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گرانبوونی نرخی بەنزین تەنیا لە هەولێر نییە، زۆرێک لە شوێنەکانی گرتووەتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گرانبوونی نرخی بەنزین تەنیا تایبەت نییە بە هەولێر، بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق نرخی بەنزین گران بووە، ڕووداوەکانی ڕابردوو هۆکارن بۆ کەمیی بەرهەمهێنانی بەنزین، هەروەها زۆرێک لە کۆمپانیا نەوتییەکان لە عێراق تووشی زیان بوونەتەوە.

وتیشی، بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین، تاوەکو نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
Total
0
Share