بەهۆی کەشی تەمومژەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بۆ ماوەیەکی کاتی راگیران.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد رایگەیاند، بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی سەرنشین و تیمەکانی فڕۆکەوانی دراوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم راگرتنە تا ئەوکاتە بەردەوامدەبێت، کە بارودۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاستی بینین دەگەڕێتەوە بۆ ئاستێکی سەلامەت بەپێی ستانداردەکانی فڕۆکەوانیی مەدەنی.