ئینتەر بۆ سکۆدێتۆ و کۆمۆش بۆ پلەی چوارەم دەجەنگن

بڕیارە ئەمشەو کۆمۆ بۆ بەهێزکردنی پێگەکەی لە ڕیزبەنی کاڵچیۆ و ئینتەریش بۆ نزیکبوونەوە لە بەدەستهێنانی سکۆدێتۆ یاریی بکەن.

ئەمشەو کاتژمێر 09:45 خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان بڕیارە یانەی نێرازووری بەرانبەر یانەی کۆمۆ یاریی بکات و بە بردنەوەی لەم یارییەش پێگەی خۆی لە یەکەمی ڕیزبەندی زیاتر بەهێزتر دەکات.

مارەکەی میلان دەیەوێت بە بردنەوەی لە کۆمۆ هەنگاوێک زیاتر لە بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵیان نزیک ببێتەوە و ژمارەی خاڵەکانیشی بۆ 75 خاڵ بەرزبکاتەوە.

لەلاتەکی دیکەشەوە، یانەی کۆمۆ دەیەوێت بە بردنەوە لە ئینتەر و دەستەبەرکردنی 61 خاڵ خۆی لە پلەکانی پێشەوە نزیک بکاتەوە و پێگەی خۆی بۆ سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا قایمتر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تێپەڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکان نزیکدەبێتەوە، تاوەکو ئێستا (11) هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە. لە…
Total
0
Share