گورگەکانی ئینگلتەرا چاویان بڕیوەتە کۆستا

یانەی وڵڤەرهامپتن هەوڵدەدات کۆستا وەک هێرشبەری یاریدەدەری ڕائول خیمینێز دابینبکات

سەرۆکایەتی یانەی وڵڤەرهامپتنی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 وەک ئامانجێک لە دیێگۆ کۆستا دەڕوانێت، بەڵام کێشەیان لەگەڵ کەسایەتی هێرشبەرەکەدا هەیە.

یانەی وڵڤەرهامپتن لەم وەرزەدا (2020/2021) لەکۆی 16 ڕوبەڕوبوونەوە 21 خاڵیان کۆکردووەتەوە لە پلەی 12ی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوون، گورگەکان بە سەرپەرشتی نونۆ سانتۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی وەک یەکێک لە باشترینەکان دەرکەوتوون و بەرانبەر یانە گەورەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردووە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، نونۆ سانتۆ و بەرپرسانی وڵڤی بەهۆی پێکانی ڕائول خیمینێزی هێرشبەر، بیریان لە چارەسەرێکی خێرا و هەرزانبەها کردووەتەوە، لە ئێستادا سانتۆ پشتی بە تواناکانی فابیۆ سیلڤای تەمەن 18 ساڵ بەستووە و یانەکە پێویستی بە هێرشبەرێکی ئەزمونداری دیکەیە.

دیێگۆ کۆستا بۆندەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ هەڵوەشاندووەتەوە و گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکی تر بێبەرانبەرە

ئەو یاریزانەی لەلایەن ئیدارەی وڵڤەرهامپتنەوە دیاریکراوە، دیێگۆ کۆستای ئیسپانی هێرشبەری پێشووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە، یاریزانەکە بۆندەکەی لەگەڵ ئاتلەتی هەڵوەشاندووەتەوە و بەبێ بەرانبەر دەتوانێت ڕوو لە هەر یانەیەکی تر بکات.

کێشەی وڵڤەرهامپتن لە کەسایەتی یاریزانەکەدایە، دەزانن ئەزموونی دوو نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی کردووە و لە تەمەنی 32 ساڵیدا زۆرترین سوود بە یانەکەیان دەگەیەنێت، بەڵام کێشەیان لەگەڵ سەرکێشیەکانیدایە، لەکاتێکدا نونۆ سانتۆ و یاریزانانی پابەندبوونی ڕەهایان بە بەها وەرزشیەکانی پریمەرلیگ و یانەکەیانەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

هەڵگرتنی ئاسان و نرخی هەرزانە.. گڵۆپی سەوز بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینێكی دیكە هەڵكرا

بابەتی دواتر

پەرستارێکی ئەمریکی دوای کوتانی بە ڤاکسین فایزەر توشی کۆرۆنا بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share