وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، 6ی نیسانی 2026، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمـ.ـبڕێژکراوەوە، کە لەلایەن گروپە تـ.ـیرۆریستیە لە یاسا دەرچووەکانەوە ئاڕاستە کرابوون، هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەر هەمان شەو، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمـ.ـبڕێژکراو، کە لە ئـ.ـێرانەوە ئاڕاستەی سنووری هەولێر کرابوون ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی (موسا ئەنوەر) بە ئامانجگیرا، کە بەداخەوە، خۆی و هاوسەرەکەی شـ.ـەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەسـ.ـتدرێژیانە، بەردەوامیی ئەو زنجیرە هێرشە تێکدەرانەیە کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و ناوچە نیشتەجێبووەکانی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شـ.ـەهیدان، دووپاتی دەکەینەوە کە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت.

جەختیشیکردەوە، بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی ئێـ.ـران و گروپە چـ.ـەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق، لەسەر فەرماندەی گشتیی هێزە چـ.ـەکدارەکانی عێراق، پێویستە ئەرکە یاسایی و ئەمنی و دەستورییەکانی خۆی جێبەجێبکات و سنوورێک بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: پێویستە هاوڵاتییان پێش 12:00ی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی فریای مامەڵەکانیان بکەون

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆڕتی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رۆژانە لە 8:30 بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆیە و پێویستە هاوڵاتییان پێش کاتژمێر…
زیاتر ببینە

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان: دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، ڕایانگەیاند، دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات. لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو…
Total
0
Share