هاتوچۆی گەرمیان: مێردمنداڵێک بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، مێرد منداڵێک لەگوندی سەید خەلیل دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لێیدا گیانیلەدەستدا.

بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمشەو لەگوندی سەید خەلیل ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب لە مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵانی دا و بەسەختی برینداریکرد، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەرکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارەكەی خوێندنگەیەكی هەولێر دەكەین

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی رەمەزان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارێكی خوێندنگەیەكی ئەهلی لە…
Total
0
Share