یەکێتی و گۆڕان: ئەرکی هەموو لایەنەکانە ئاگری شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان دووربخەنەوە

ئەمڕۆ شەممە، یەکێتی و گۆڕان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ شەممە، 4ـی 4ـی 2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی (د. یوسف گۆران و سەرکەوت زەکی) و (د. سالار سەرحەد، جەزای سەید مەجید) ئەندامانی سەرکردایەتی و ڕەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی، پێشوازییانکرد لە وەفدێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، کە پێکهاتبوون لە (دلێر عەبدولخالق، شاخەوان شـ.ـەهید رەئوف بەگ، چۆمان محەمەد، ڕۆڤان سەروەت).

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی وەفدی یەکێتی بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و خۆڕێکخستنەوەیان، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و ئەرکی مێژوویی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان و پاراستنی قەوارەکەی بەهۆی ئەو جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتووەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکرا، ئەم دۆخە قۆناغێکی هێناوەتە ئاراوە، کە ئەوە دەخوازێت لە هەموو کات زیاتر کورد پێویستە یەکگرتوو و تەبا و یەک وتار بێت، هەوڵبدرێت نەچێتە سەنگەربەندیی نێوان لایەنە ناكۆكەكان و ئاسایش‌ و ئارامیی هەرێمی كوردستان‌ و هاوڵاتییان، لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بپارێزرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سەقامگیریی ئاسایش و ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەین

نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامیی دەوامی نەخۆشخانەکە لە ڕۆژانی جەژندا بەڕووی چارەخوازان ڕادەگەیەنێت. نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی…
Total
0
Share