کەشناسی: ئەمشەو تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو لە بەشێکی ناوچەکان، تاوەباران و هەورەبروسکە زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە لە سەرجەم ناوچەکان، هەروەها پێشبینیدەکرێت تاوەبارانی بەلێزمە و هەورەبروسکە زیاتر بێت لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک (ئاکرێ، بجیل و دینارتە) و ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (مێرگەسۆر، شێروان مەزن، بارزان و سیدەکان) و پارێزگای هەڵەبجە و بەشێک لە گەرمیان و بازیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری باران و هەورەبروسکەی کەم هەیە لە سەنتەری شاری هەولێر و سلێمانی.

دەشڵێت، سبەی بەیانی، بارانبارین لاواز دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە کاریگەریی دەبێت لەسەر ئەوەی حکومەت بتوانێت بەبێ کێشە مووچە دابەشبکات

د. فازڵ نەبی، ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتە ئەمنییەکەی شەوی ڕابردووی بەغداد، کاردانەوەیەکە بەرامبەر دۆخی خراپی دارایی عێراق. فازڵ نەبی، بریکاری…
Total
0
Share