بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان: سەردەمێکی عەجایەبە مردن بۆ جەلاد و میوانداری بۆ قوربانییان

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان بە ڕەخنەوە نووسیویەتی، “سەردەمێکی عەجایەبە؛ مردن بۆ جەلاد، میوانداری بۆ قوربانییان”.

شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و ئەمەی خوارەوە، دەقەکەیەتی:

هۆ، باوكە گیان

تائێستاش من بە ئاواتی ئەوەم بزانم گۆڕەکەت لەکوێیە؟

بەردەوام سۆراغی ئێسک و پروسكی موبارەكت دەکەم، بزانم لەکوێیە؟

باوكە گیان، ئەمڕۆ مردنێکی لەسەرخۆیە بۆ من، وادەکات بە ناخی زەویدا بچمەخوارەوە

ئەو حكومەتەی كە بە خوێنی هەزاران شەهیدی وەک تۆی بێ گۆڕ دروستبووە، لە پایتەختەکەی پرسە بۆ بکەرانی قەتڵوعامکردنی کوردان دانراوە

پرسە بۆ ئەو کەسەی دەستی لە خوێنی شەهیدان و قوربانییانی ئەنفال و کیمیاباران و ئەشکەنجە و ئازاری زیندانییان و ماڵ سووتان و ئاوارەیی و دەربەدەری میللەتێک، هەبووە

ونبوون و بێسەروشوینبوونی گۆڕی باوک، ئازارێکی ئەبەدییە، لەوەش بەئازارتر، داڵدەدان و بەخاکسپاردن و دانانی پرسەیە!

ئازاری هەتاهەتایە لەناخمدا، چونکە ئەو بووە هۆی ملپەڕاندن و بێسەروشوێنکردنی کەسوکارمان، ئەمڕۆش بە شانازییەوە پرسەی بۆ بگێڕن

بەڕاستی سەردەمێکی عەجایەبە؛ مردن بۆ جەلاد، میوانداری بۆ قوربانی و فاتیحاش بۆ ئەو دادپەروەرییەی هەرگیز نەهاتە دی!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشكردنە سەر خێزانەكە لە توركیا: كردەوەی لەمجۆرە بەرامبەر هاوشارییانمان قبوڵناكەین

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویکردەوە، هیچ دامودەزگایەکی فەرمیی هەرێمی کوردستان کاردانەوەیان لەسەر هێرشکردنە سەر خێزانێکی شاری هەولێر…
زیاتر ببینە

بۆ لێکۆڵینە لە هێرشە درۆنییەکان وەفدێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە هەولێر

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەندێک سەرەداویان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.…
Total
0
Share