شنیار ئەنوەر ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی بەم جۆرە “میدیا کڕدراوانە” ناخنکێندرێت و مێژووەکەی زۆر لەوە گەورەترە کە بە چەند ڕاپۆرتێکی ئاژاوەگێڕانە برینداربکرێت.
شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان فەیسبووکی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، میدیا فیتنەکەی پارتی، کاری لەپێشینەی شێواندنی دەروونی خەڵک و دروستکردنی ئاژاوەیە، لەبری لە پابەندبوون بە ڕاستگۆیی و یەکخستنی وتاری نەتەوەیی، خەریکی کوشتنی ڕاستییەکانن.
ڕاشیگەیاند، سلێمانی بەم جۆرە میدیا کڕدراوانە ناخنکێندرێت و مێژووەکەی زۆر لەوە گەورەترە کە بە چەند ڕاپۆرتێکی ئاژاوەگێڕانە برینداربکرێت.
نووسیویشیەتی، لە ڕاستیدا، “زمانی فیتنەیی” ئەو میدیایانە نیشانەی ئیفلاسی ئەخلاقی و سیاسیی ئەو لایەنەیە کە لە پشت ئەم جۆرە پڕۆژانەوە وەستاون، بەتایبەتیش لەم کاتە هەستیارەدا کە کورد زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە یەکدەنگی و فڕێدانی وتاری حزبی و ناوچەگەرێتییە.