ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و ئاگاداری سەرجەم ‌ئەو فەرمانبەرانە دەكەینەوە كە ناویان لەم لیستەی خوارەوە هاتووە رۆژی چوارشەممە سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی هەژماری من.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مووچەخۆران دەتوانن لە كاتژمێر 8:30ی خولەكی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 3:30 ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن كە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی هەژماری من مووچەخۆر دەبێت كارتی نیشمانی یاخود پاسپۆرتی پێبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانى: بەرپرسیارێتیی هەموومانە پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان بکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانى رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتیی هەموومانە روومان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر بێت، خزمەتی زیاتری خەڵک بکەین…
Total
0
Share