وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، رۆژی پێنجشەممە 10 ی نیسان، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، هەمان رۆژ مووچەی مانگی کانونی دووەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
جەختیشیکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمە.