قوباد تاڵەبانی: دەستگیرکراوانی لالەزار مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، دەستگیرکراوانی رووداوەکانی ئەمدواییە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی دواین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی سەروەری یاسا و رێزگرتن لە دامەزراوەکان کرد و رایگەیاند، “ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە سلێمانی روویدا لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا بووە”.
وتیشی، “وەک چۆن سلێمانی هەمیشە بە شاری ئازادی کاری سیاسی و ئازادی رادەربڕین لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا رێگە بە دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت”.
سەبارەت بە دەستگیرکراوانی رووداوەکانی ئەم دواییە، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، “بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: توركیا گرێبەستی لەگەڵ هەرێم بۆ گواستنەوەی نەوت هەبووە بۆیە ئێستا داوای قەرەبوو لە عێراق دەكات

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆكاری داواكەی توركیا…
زیاتر ببینە

ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر گەیشتە هێنانەدەرەوەی منداڵان لە قوتابخانە

دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی کەمیی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە و وەك ناڕەزایەتییەكیش منداڵەكانیان لە قوتابخانە هێنایە دەرەوە. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە،…
Total
0
Share